ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی مسی خاتوون ئابادی شه‌هر بابه‌ك له ئوستانی كرمان، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م مه‌عده‌ن خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا له ئه‌مریكا ده‌ژین و هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناده‌ن