كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، له ناڕزایه‌تی به پێنه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٥٠ كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س كه سه‌ر به شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌ڵماسی شه‌رق”ی گوڵشه‌نن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م ئوستانداری خوراسانی جنووبی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه و ئه‌منه‌یتی پیشه‌یی بوون. ناڕازیان سه‌ره‌تا له مه‌حه‌وته‌ی فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و كاتێك به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌دا، چوونه به‌رده‌م ئوستانداری و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.