کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كیش چووب

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كیش چووب 1 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كیش چووب بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٣٠ كارگه‌ی به‌ پێشینه‌ی ١٠ ساڵ له‌ كارخانه‌ی كیش چووب كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. پێشتریش كرێكارانی ئه‌و كارخانه له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌دان. به‌ وته‌ی كرێكاران، ٨٠ كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كارخانه‌ش ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.