ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی لاستیكسازی گۆتوه‌ندی خووزستان له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاستی وه‌به‌رهێنانی كارخانه‌ی لاستیكسازی گۆتوه‌ند دابه‌زیوه و خاوه‌نكار ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستی ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوكان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.