كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌سیدی میهه‌ن له فه‌راهانی ئه‌راك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هه‌زار كرێكار له‌و كارخانه كار ده‌كه‌ن و به ده‌ست بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی ئه‌سید له‌و ناوه‌نده و ده‌ورووبه‌ری وه‌زاڵه هاتوون. كرێكاران ده‌ڵێن: هه‌ڵمژینی گازی ئه‌سیدی گیانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستیان ناده‌ن.