كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی ئه‌بهه‌ر، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
پێشتر حه‌قده‌ستی دوو مانگی كرێكارانی ئه‌و كارخانه له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه په‌رداخت نه‌كرابوو به‌ڵام پاش ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌مه په‌رداخت كرا. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌ڵێنه‌كانی خاونكار بۆ پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی خاكه‌لێوه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.