ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی سیاده‌ن له شارستانی ئه‌بهه‌ر، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٢٨٠ كارگه‌ری قه‌راردادی ئه‌و كارخانه ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار به‌ڵێنه‌كانی بۆ پێدانی داخوازییه‌كان پێش شه‌وی یه‌لدا جێبه‌جێ نه‌كردووه. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و فرۆش له‌و كارخانه زۆر باشه و خاوه‌نكار هیچ بیانوویه‌كی بۆ نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان نییه.