كرێكارانی شاغڵ له فازی ١٤ی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٨٠٠ كارگه‌ری پڕۆژه‌یی شاغڵ له فازی ١٤ی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی پاڵاوگه خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ستی سێ مانگی ڕابردوو و حه‌قی بیمه‌كانیان بوون.