ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، كرێكارانی به‌لووچی شاغڵ له شیركه‌تی كشتووكاڵی مۆكران گوردیمی كۆناره‌ك له ئاست بێكاركردنی ٩٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار ٩٠ كارگه‌ری به پێج ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه بێكار و له جێگه‌یان كرێكارانی غه‌یره بوومی دامه‌زراندووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست كاریان كردووه و له مافی بیمه بێبه‌ش بوون. ئێستا كه دۆخی ئابووری وڵات خراپه، خاوه‌نكار به بێ هۆكار ٩٠ كرێكاری خێزانداری له سه‌ر كار ده‌ركردووه.