ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی خه‌ندان له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕهزایهتاییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی كاتی كۆتایی هاتنی كاره‌كانیان، كاتێك خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست له به‌رپرسه‌كان بوون، به بێڕێزییه‌كی زۆره‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه.
