ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی خزمه‌گوزاری شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شوش، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها پێندانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. كرێكاران له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.
