ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ساحلی كۆناره‌ك له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆتی حال وه‌ش، نزیك به ٥٠٠ كرێكاری بوومی شاغڵ له شیركه‌تی ساحلی كۆناره‌ك ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ند جار له ئاست دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بایه‌خیان پێ نه‌داون.