ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له به‌ندئاوی گوڵاڵی “چه‌وار” سه‌ر به پارێزگای ئیلام“، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه به بیانووی نه‌بوونی بودجه، بۆ ماوه‌ی زییاتر له دوو مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، له ڕۆژانی داهاتوودا مان ده‌گرن و تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
