کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شیب ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ٢٤ ساعه‌ته‌ شیفتی كاریان هه‌یه‌ و مانگانه ته‌نیا ١٣ ملیۆن تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن، له‌ حاڵێكدا نرخی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری، زیاتر له‌ ٣٠ ملیۆن تمه‌نه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.