کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ كرماشان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ كرماشان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری كرماشان له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌وانی كرماشان ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌ر چه‌ند له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ند جار له‌ ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.