ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری گۆرگان له ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی په‌یمانكار و شاره‌داری هه‌رجار و به بیانوویه‌ك حهقدهستتهكانمان دوا ده‌خه‌ن و خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار و به‌ستنی ڕاسته‌وخۆی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شاره‌دارین. كرێكاران ده‌ڵێن: هێشتا “مابه ته‌فاوه‌تی” مه‌سكه‌نی ساڵی ٩٩یان په‌رداخت نه‌كراوه و حه‌قی مه‌سكه‌ن و سه‌نه‌واتی ساڵی ١٤٠٠یان له‌گه‌ڵ حه‌قی مه‌سكه‌نی ئه‌مساڵ دواخراوه و هیچ وڵامێك به داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ئاماژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: شیفتی ئاماده‌باشیان بۆمان داناوه به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كیان بۆمان ته‌رخان نه‌كردووه.