به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شاره‌داری ڕه‌وانسه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ٨٥ كرێكاری له‌و شاره‌داریه كار ده‌كه‌ن و كرێكارانی به‌شه‌كانی فه‌زای سه‌وز و خزمه‌تگۆزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و شاره‌داریه ماوه‌ی شه‌ش مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، له لایه‌كی دیكه‌وه كارمه‌ندانی قه‌راردادی به‌شی ئیداری ئه‌و شاره‌داریه‌ش ماوه‌ی چوار مانگه حقووقیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.