ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له ٤٠٠ كرێكاری په‌یمانكاری شاره‌داری چابه‌هار، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیانی كرێكاران، ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه و خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كاندا بوون.
