ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری شارۆچكه‌ی هیدووچی سه‌ر به شارستانی سیب و سۆران، له ئاست نه‌دانی مه‌زایای پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٥ كرێكاری شاره‌داری شارۆچكه‌ی هیدووچ ماوه‌ی ١٥ مانگه ئیزافه‌كاریان وه‌ر نه‌گرتووه و كاتێك داوای داخوازییه‌كانیان كردووه، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: شاره‌داری به بۆنه‌ی ڕۆژی موعه‌لیم مه‌راسیمی له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه بردووه له حاڵێكدا هێشتا داخوازی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی نه‌داوه.