ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕێوڕه‌سمێكی حكوومه‌تی له‌لایه‌ن شاره‌داری بۆ ڕێزلێنان له ٥٨ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده ڕێك خرا، به‌ڵام له جیاتی پێدانی خه‌ڵات به كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش، كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری خه‌ڵات كران. هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی ڕژیم كاردانه‌وه‌ی كرێكارانی به‌دوای خۆیدا هێنا و كارگه‌ران له ئاست ئه‌و بێڕێزییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.