كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری سیسه‌خت له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕازین و داوای په‌رداختی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت ماوه‌ی ١٧ مانگ له داخوازییه‌كانی سه‌رده‌می شاره‌داری پێشووی ئه‌و شاره‌یان هێشتا وه‌ر نه‌گرتووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.