ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری قوروه ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان به‌هۆی دواكه‌وتن و پێنه‌دانی پاداشت و مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان له به‌رانبه‌ر ئه‌و شاره‌داریه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ڕایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی دوو مانگه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌هۆی گرانبوونی مادده خۆراكییه‌كان و هه‌لاوسان له وڵات‌دا گوشارێكی یه‌كجار زۆری ئابووری هاتووه‌ته سه‌ر ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، له‌درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌رانی شاره‌داری ڕێكارێكی گونجاو بۆ دابین كردن و پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان نه‌دۆزێته‌وه، سه‌رجه‌میان مان ده‌گرن و ناچنه سه‌ر كاره‌كانیان.