به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری “شوش” سه‌ر به پارێزگای خوزستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای پیسبوونی هه‌وای ئه‌و شاره، له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئیمكاناتی پێویست بۆ ڕێگری كردن له نه‌خۆشی كرێكاران دابین ناكرێت و مه‌ترسی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیان هه‌یه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.
