ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری شارستانی “دزقوول” سه‌ر به پارێزگای خوزستان، دژ به خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دهواخراوهكانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
