ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری خاش دژ به دابین نه‌كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی دابین نه‌كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به ته‌ندروستیان، له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدان و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
