ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “خاش” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به دابین نه‌كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری خاشبۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه مافی بیمه‌كانیان په‌رداخت ناكرێت. له به‌رده‌وامی ڕاپرته‌كاندا، كرێكارانی ناڕازی دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.