ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داری خاش له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری شاره‌داری خاش هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان وه‌رنه‌گرتووه و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شاره‌داری جێژنانه و پاداشی چوار ساڵی ڕابردووشیان به ته‌واوه‌تی په‌رداخت نه‌كردووه و له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێرن. كرێكارانی ناڕازی به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و داوای جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.