ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری ئیرانشار دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌ییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی حراسه‌تی شاره‌داری و هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه پێویسته ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وام نه‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكاران یان له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كه‌ن یان په‌روه‌نده بۆساز ده‌كه‌ن. به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایۆ هێنان بە گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.