ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاره‌داری شاری ئیزه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی زۆرتر له دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی منداڵیانیان بۆ خوێندن نییه.