کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شارغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری كۆناره‌ك

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شارغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری كۆناره‌ك

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی به‌لووچی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ساراب سازانی كه‌هیر كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری شارستانی كۆناره‌ك كار ده‌كات، له‌ ئاست هه‌ڵاواردن و نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هه‌ر كارگه‌رێكی غه‌یره‌ بوومی ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن حه‌قده‌ست به‌ مه‌زایای باشه‌وه‌ وه‌ر ده‌گرێت، له‌ حاڵێكدا حه‌قده‌ستی كرێكارانی به‌لووچ ناگاته ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن و له‌ هه‌موو مه‌زایاكان بێبه‌ش كراون.