ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانانن كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ستادی وه‌زاره‌تی نیرو له شاری تاران، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانن دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه هێزه‌كانی حراسه‌ت و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی بڵاو كردنه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازیان دا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، كرێكاران به‌رده‌وام بوون له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت.