کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشین له‌ شاره‌داری ڕوودبار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشین له‌ شاره‌داری ڕوودبار 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی خانه‌نشینی شاره‌داری ڕوودبار له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٣٠ بۆ ٣٣ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و‌ ته‌نیا ٨ بۆ ١٠ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن له‌ حاڵێكدا كارمه‌ندانی به‌شی ئیداری به‌ هه‌مان ساڵ خزمه‌ته‌وه‌ ٢٠ بۆ ٣٢ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن. كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی مه‌عیشه‌تیان نییه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ ژیانی كرێكاران ناده‌ن.