ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارانی بێكار كراوی شیركه‌تی مه‌كران له سیستان و به‌لوچستان، دژ به ده‌ركردنیان له سه‌ر كار كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان زۆربه‌ی كرێكاران بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٥ ساڵە له‌و شیركه‌ته کار دەکەن و به بیانووی هاوسه‌نگ كردنی هێز، له سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، پێدانی مه‌زایا و حه‌قی بیمه و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.