کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراو له‌ ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی زانكۆی زانیاری پزیشكی زه‌نجان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراو له‌ ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی زانكۆی

كرێكارانی بێكاركراوی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی زانكۆی زانیاری پزیشكی زه‌نجان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٧ كرێكاری شاغڵ له‌ شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی زه‌نجان به‌ ٢٠ بۆ ٢٣ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌، له‌ ڕۆژی یه‌كی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢وه‌ له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون. هه‌ر چه‌ند دوو جار سكاڵایان له‌ ئیداره‌ی كار تۆمار كردووه‌ و ئیداره‌ی كار بڕیاری ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار، به‌ڵام خاوه‌نكار له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئیداره‌ی كار خۆده‌بوێرێت.