كرێكارانی بیكاركراوی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری تڕانسفۆڕماتۆڕی تسكۆ له زه‌نجان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان له به‌رده‌م ئوستانداری خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی تسكۆ به بیانووی كێشه‌ی دارایی كۆمه‌ڵێك كرێكاریان به چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له سه‌ر كار ده‌ركردووه. كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له به‌رده‌م ئوستانداری زه‌نجان دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.