ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام له به‌رده‌م هۆڵدێنگی كه‌نداوی فارس له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری و شیركه‌ت خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندیدار به ده‌م داخوازییه‌كانیان نه‌چووه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ر به بیانووی ته‌واوبوونی به‌شێك له پڕۆژه‌كه، كۆمه‌ڵێك كرێكاریان بێكار كردووه له حاڵێكدا كرێكارانی بێكاركراو چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كاریان بووه و هێشتا به‌شێك له داخوازییه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه كه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه به‌هۆی دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.