کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بیكاركراو له‌ كارخانه‌ی دارووگه‌ر

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بیكاركراو له‌ كارخانه‌ی دارووگه‌ر 4

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار، ١٥٠ كرێكاری بێكاركراو له‌ كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران، له‌ ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ١٥٠ كارگه‌ری ئه‌و كارخانه به‌ ده‌ بۆ ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی دارایی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و ماوه‌ی ١٨ مانگه‌ بیلاتكلیف ماونه‌ته‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی بێكاركراو چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست، سه‌نه‌وات و پاداشی دواكه‌وتوویان هه‌یه‌ و خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرێت.