كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ناوچه‌كانی شۆمالی غه‌رب و ئازه‌ربایجان، به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی شاغڵ له به‌شه‌كانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ناوچه‌كانی شومالی غه‌رب و ئازه‌ربایجان كه به شێوه‌ی په‌یمانی كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هاتنی كۆتایی ساڵ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشیان په‌رداخت نه‌كراوه و نیگه‌رانی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكاران حه‌قده‌ست و مه‌زایای دوو مانگ و جێژنانه و پاداشی كوتایی ساڵیان هێشتا په‌رداخت نه‌كردووه و وتوویانه كه شه‌وی جێژنی سه‌ری ساڵ بۆتان واریز ده‌كه‌ین.