كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی بلیت فرۆشی میترۆی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شی بلیت فرۆشی میترۆی تاران تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی په‌یمانكار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام په‌یمانكار له شێوازی جۆراوجۆر بۆ بێبه‌ش كردنی كرێكاران له مافه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. به وته‌ی كرێكاران، په‌یمانكاری پێشووش پاره‌ی ئیزافه‌كارییه‌كانی په‌رداخت نه‌ده‌كرد و كرێكارانی ناچار به كاری زۆره‌ملێ ئه‌كرد.