ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی به‌رزین مێهر چناروود و شاغڵ له جادده‌ی نێوان فه‌نووج_كوتیج، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان بوون.
