به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئێران پۆلینی ڕه‌شت، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا له دۆخێكی پڕ خرابدا ده‌ژین.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك ته‌نیا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ نادرێت، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزی حەراسه‌تی شیركه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ر كردن و ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ ئه‌كرێت. ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.