کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیداره‌ به‌رقه کانی سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ تاران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیداره‌ به‌رقی سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ به‌رقی سه‌رانسه‌ری ئێران ناسراو به‌ “كڵاوزه‌رده‌كان”، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وزه‌ له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی كڵاوزه‌رد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوودیان دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بمیه‌ی ده‌رمانی و ئیمه‌نی شوێنی كار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.