ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی بڵاوكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه به‌ڵام ئێستا وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به كه‌رتی تایبه‌ت ڕاده‌ست كراوه و خاوه‌نكار ٢٢ هاوكاریانی بێكار كردووه. كرێكارانی هه‌روه‌ها وتیان: چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون كه شیركه‌تی نه‌وت پاش ڕاده‌ستكردنی وێستگه‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له به‌شه ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام بایه‌خیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه و ئێستا له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.