ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئهركاه سالسی شاغڵ له ده‌كه‌ڵه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی كرێكانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له ده‌كه‌ڵه نه‌وتیه‌كانی ٢١، ٢٥، ٣٧، ٣٨، ٤٥، ٨٠ و ٨١ له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و گرێبه‌سته‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار، دابینكردنی نه‌وت كار و بۆنی كرێكاری بوون.