ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی یه‌زد له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی شاغڵ له ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، گۆڕانی گرێبه‌ست، پێدانی سه‌ختی كار، وه‌لانانی په‌یمانكار و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.