کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال له‌ ئاست گۆرانی په‌یمانكار و بیلاته‌كلیف بوونیان ناره‌زایه‌تیان نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومال چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ سه‌ر به‌ شیركه‌تی تراورسن و به‌ تازه‌یی بڕیاره‌ دراوه‌ كه‌ كاروباری ئه‌و به‌شه‌ به‌ خاوه‌نكارێكی نوێ بسپێردرێت. ئێستا كرێكاران له‌ ئاست حه‌قده‌ست دواخراوه‌كان و داهاتووی ناڕوونی پیشه‌ییان نیگه‌ڕانن و داوا ئه‌كه‌ن كه‌ قه‌رارداده‌كانیان تازه‌ بكرێته‌وه‌.