ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسن له زاهدان دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرتهگان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه حه‌قده‌ست به كرێكاران نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.
