ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی “ئیسلام شه‌هر” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیبه دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.
