کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی “كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د” له‌ نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د

١٩٠ كرێكاری ناوه‌ندی ئاو و ئاوه‌ڕۆی “كۆهگیلویه‌ و بۆیر ئه‌حمه‌د”،  بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ ٧ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه‌، بۆ بژێوی ژیانیان ڕوویان كردووه‌ته‌ كاری دووهه‌م و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ كرێكاران كه‌ توانای پێدانی پاره‌ی هاتنوچوینیان بۆ شوێنی كاره‌كه‌یان نییه‌، ناتوانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان، وه‌لانانی جیاكارییه‌كانی حكومه‌ت له‌ پێدانی حه‌قده‌ست، دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قی بیمه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌ بوون.