ئه‌نجومه‌نی سنفی موخابراتی تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له ئاست نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
ئه‌نجمه‌نی سنفی موخابراتی تاران ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هێشتا حه‌قی بیمه‌ی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌شێك له كرێكاران كه نزیك له خانه‌نشینی بوونه‌ته‌وه، نیگه‌رانی پاداش و حه‌قده‌ستی كۆتایی خزمه‌تیانن. كرێكاران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كرێت، پێنج ملیۆن تمه‌ن كه‌متر له خانه‌نشینكراوانی دیكه حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن.